گرووپی پاسەوانی و تونێلی هەڵاتنی" مارک زاکربرگ" تێچووی چەندە؟

سەرچاوەیەکی ئاگادار دەریخست فەیس بووک ساڵانە بوودجەیەکی ١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ گرووپی پارێزەری تاکە کەسی لە مارک زاکربرگ و تونێلێکی هەڵاتن لە ژێر مێزی نووسینی ناوبراو تەرخان دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، فەیس بووک لە گەڵ ڕەخنەی زۆر لە نەپاراستنی هەرێمی تایبەتی بەکارهێنەران بگرە تا زانایری بڵاو نەکردنەوەی زانیاری بەرەوڕوویە. زۆربەی ئەو ڕەخنانە مارک زاکربرگ بەرپرسی باڵای بەڕێوە بەرایەتی ئەو کۆمپانیا دەکاتە ئامانج.

لە هەمان پێوەندیدا وا دیارە هەڕەشە ئەمنیەتییەکان دژی زاکربرگ یەکێک لە نیگەرانییە سەرەکییەکانی ئەو کۆمپانیا بێت، بە شێوەیەک کە ساڵانە بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار بۆ پاراستنی ناوبراو خەرج دەکەن.

بە پێی نووسراو بیزینس ئێسنایدر، یەکێک لە کەسە ئاگادارەکان لە ئەو بوارەوە ئەو هەواڵەی دەرخستووە.

بوودجەی ١٠ ملیۆن دۆلاری پارێزەری لە بەرپرسی باڵای فەیس بووک بۆ گرووپی پارێزەری تاکەیی ٧٠ کەسە و ئاڵبەت تونێلێکی هەڵاتن و ژوورێکی کۆنفڕانسی دژە گوللە و شتی ترە.

ڕێبەری ئەو گرووپە ئەمنیەتییە " جیل لوین جۆنز" یەکێک لە ئەفسەرە پێشووەکانی ڕێکخراوی تیخوڕی ئەمریکایە کە لە " شریل سنبرگ" بەرپرسی تری باڵای ئەو کۆمپانیایەش پارێزەری دەکات. سنبرگ و زاکربرگ تەنیا بەرپرسانی باڵای فەیس بووکن کە ٢٤ کاتژمێرە لە ٧ ڕۆژی هەفتە پاسەوانیان لێ دەکرێت.

پاش ئەوەی کە نامەگەلێکی هەڕەشە کەرانە بۆ فەیس بووک نێردرا ئەو کۆمپانیا هێزی پارێزەری تاکەیی بەرپرسانی باڵای خۆی زیاد کردەوە.

لە لایەکی ترەوە زۆربەی فەرمانبەرانی فەیس بووک پاگەندە دەکەن زاکربرگ تونێلێکی هەڵاتنی هەیە کە لە تەختی ژوورە کۆنفڕانسە دژە گوللەکەی و لە ژێر مێزی نووسینەکەی دایە.

ئەو ڕێگایە دەچێتەوە سەر پارکینگێک لە ژێر بنکەی فەیس بووک لە کالیفۆڕنیا و بۆ دەرکردنی زاکربرگ لە بینا لە کاتی زەرووریدا چێ کراوە.

ئاڵبەت فەیس بووک لە پشت ڕاست کردنەوەی تونێلی هەڵاتن خۆی بواردووە.

News Code 25489

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =