هه‌ڕه‌شه‌کانی نتانیاهۆ هیچ و پووچن

ڕۆژنامه‌ی یه‌دیعوت ئاحارانۆت ئاشكرای کرد که‌ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل له‌ دژی ناوچه‌ی غه‌زه‌ بێ بنه‌ما و هیچ و پووچه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامه‌ی یه‌دیعوت ئاحارانۆت سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی بنیامین نتانیاهۆ له‌ دژی غه‌زه‌ ڕاپۆرتێکی بڵاو کرده‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ نووسی که‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل له‌ دژی ناوچه‌ی غه‌زه‌ بێ بنه‌ما و هیچ و پووچه‌.

ئاماژەش دراوە: نتانیاهۆ ڕۆژی پێشوو له‌ ناوچه‌ی غه‌زه‌ دیداری کردووه‌ و به‌ یارمه‌تی بادیگارده‌کانی له‌ ته‌پۆڵکه‌یه‌کی بچووک سه‌رکه‌وتووه‌ و پاگه‌نده‌ی کردووه‌ که‌ هه‌رجۆره‌ هه‌نگاوێکی حه‌ماس و غه‌زه‌ وڵامی تووندی ئیسڕائیلی به‌ دواوه‌ ده‌بێت.

ئه‌م ڕۆژنامه‌ درێژه‌ی دا: هه‌ڕه‌شه‌کانی نتانیاهۆ ته‌واو بێ بنه‌مایه‌ و ئه‌و باش ده‌زانێت که‌ ناتوانێت هیچ کارێک ئه‌نجام بدات.

News Code 25488

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =