کێشی کاکێشانی ڕێگای شیری دیاری کرا

لێکۆڵەران بە تێکەڵ کردنی زانیاری تێلسکۆپەکانی هابل و گایا کێشی کاکێشانی ڕێگای شیریان ١.٥ هەزار ملیار ئەوەندەی خۆر خەمڵاندووە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، لێکۆڵەران کێشی کاکێشانی ڕێگای شیریان پێوا.

ئەوان پێیان وایە کێشی کاکێشانی ڕێگای شیری ١.٥ هەزار ملیار ئەوەندەی کێشی خۆر بێت و پاناییەکەشی ٢٦٥ هەزار ساڵی تیشکییە.

پڕۆژەی ئەندازەگیری کێشی کاکێشانی ڕێگای شیری لە ڕاستیدا بە هاوکاری نێوان لێکۆڵەرانی ناسا و ڕێکخراوی گەردوونی ئەورووپا بە پێی زانیارییەکانی تێلێسکۆپەکانی هابل و گایا ئەنجام بووە.

لێکۆڵەران بە تێکەڵ کردنی زانیاری ٤٦ هۆشەی گۆیی ئەو ڕەقەمەیان بە دەست هێناوە. هۆشە گۆییەکان گرێگەلێک بریتی لە سەدان هەزار ئەستێرەن کە لە دەوروبەری ناوەندی کاکێشانی ڕێگای شیرین.

بە پێی ئەو لێکۆڵینەوە، قەبارەی ڕێگای شیری، گەورەتر لە مامناوەندی کاکێشانێکی ئاساییە.

News Code 25487

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =