داعش له‌ سامڕا چالاکی زیاد کردووه‌

سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئه‌منی پارلمانی عێراق وتی: تیرۆریسته‌کانی داعش چالاکییه‌کانی خۆیان له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین چڕتر کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، حاکم زاملی، سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئه‌منی پارلمانی عێراق وتی: تیرۆریسته‌کانی داعش چالاکییه‌کانی خۆیان له‌ ده‌ورووبه‌ری سامڕا سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین چڕتر کردووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: سامڕا زۆربه‌ی دانیشتوه‌کانی سوننه‌ن و بینا پیرۆزه‌کانی شیعه‌کانی تێدایه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی داعش ئاژاوه‌گێڕی بکات و کاری تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن. داعش له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ وه‌ک ئه‌لقاعیده‌ که‌ له‌ ساڵی ۲۰۰۶ حه‌ره‌مینی عه‌سکه‌ره‌ینی ته‌قانده‌وه‌، فیتنه‌ی مه‌زهه‌بی بنێته‌وه‌.

سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئه‌منی پارلمانی عێراق وتی: هێزه‌کانی سه‌رایا ئیسلام به‌ که‌مترین پێداویستی توانیانه‌ ئه‌منیه‌تی سامڕا بپارێزن، تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ ده‌وروبه‌ری شاره‌که‌ چالاکی تیرۆریستی ده‌که‌ن و سه‌قاڵی دزه‌ کردنن.

News Code 25479

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =