په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د نییه‌/له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران کۆده‌بینه‌وه‌

وه‌زیری به‌رگری تورکیا بێ ئاماژه‌ به‌ ئاماده‌بوونی نایاسایی سوپای ئه‌م وڵاته‌ له‌ باکووری سووریا بکات، وتی: ئه‌نقه‌ره‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ناگرێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، خلوسی ئاکار، وه‌زیری به‌رگری تورکیا سه‌باره‌ت به‌ سووریا وتی: گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ سووریا ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاگڕبڕه‌کان پێشێل ده‌کات. چاوه‌ڕوانین که‌ سووریا پێبه‌ند بێت به‌ ئاگربڕه‌کان.

ئه‌و زیادی کرد: داوا ده‌که‌ین که‌ ده‌وڵه‌تی سووریا له‌ چالاکییه‌کانی ڕابوه‌ستێت و ئه‌مه‌شمان له‌ لایه‌نی ڕووسی گه‌ره‌که‌، چالاکی هاوبه‌شی تورکیا و ڕووسیا له‌ پارێزگای ئه‌دله‌ب بۆ سه‌قامگیر و ئاگربڕ له‌ ناوچه‌که‌ گرنگه‌.

وه‌زیری به‌رگری تورکیا پاگه‌نده‌ی کرد: سه‌باره‌ت به‌ ئاسمانی عه‌فرین و ئه‌دله‌ب ئاسته‌نگ بوونی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ چی دیکه‌ ئه‌م ڕێگریانه‌ بۆ سوپای تورکیا نه‌ماوه‌. ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی تورکیا و ڕووسیاش له‌ ناوچه‌ی خاڵی له‌ چه‌کی ئه‌دله‌ب ئه‌مڕۆ ده‌ست پی ده‌کات. ئێمه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ساز ناکه‌ین، دیداره‌کانمان له‌گه‌ڵ ڕووسیایه‌ و ئه‌گه‌ر پێویست بکات له‌گه‌ڵ ئێرانیش ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.

News Code 25477

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =