ئاڵمانیا: حزبوڵا بە تیرۆریست نازانین

وەزیری ناوخۆی ئاڵمانیا ڕایگەیاند: بەرلین  سیاسەتی لەندەن پەیڕەو ناکات و حزبوڵا بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نازانێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، نیلن ئانن، وەزیری ناوخۆی ئاڵمانیا ڕایگەیاند: بەرلین  سیاسەتی لەندەن پەیڕەو ناکات و حزبوڵا بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نازانێت.

ئەو زیادی کرد: حزبوڵا گرووپێکی سیاسی لوبنانە و پێشتر یەکێتی ئەورووپا لقە سەربازییەکەی بە تیرۆریست ناوبردووە.

دوای بەرز بوونەوەی گوشارەکانی ئەمریکا لە دژی حزبۆڵا وەزارەتی ناوخۆی بریتانیا ڕایگەیاند کە حکومەتی بریتانیا لقی سیاسی حزبوڵاش بە تیرۆریست دەناسێت.

وەزارەتی ناوخۆی بریتانیا ئاماژەی دا: حزبۆڵا بەردەوامە لە ناسەقامگیر کردنی ناوچەکە، هەر بۆیە چی دیکە لە نێوان لقی سەربازی و سیاسی ئەم گرووپە هیج جیاوازییەک نەماوە. هەر بۆیە چالاکی ئەم حزبە لە بریتانیا قەدەغەیە.

شایانی باسە پێشتر یەکێتی ئەورووپا تەنیا لقی سەربازی حزبوڵای بە تیرۆریست ناساندبوو.

News Code 25474

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =