سەربازێکی عێراقی، ۵ سەربازی دیکەی کوشت

لە میانەی ڕێوڕەسمێکی سەربازی، هێزێکی عێراقی ده‌سڕێژی گولـله‌ی لە سەربازەکانی دیکە کرد و ٥ کەسی کوشت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومریه‌ نیوز، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرای کرد کە هۆکاری کوژرانی ٥ سەربازە عێراقییەکە تەقەی سەربازێکی دیکەی عێراقی بووە.

لە درێژەدا هاتووە: بکوژی ئەو ٥ سەربازە دەستگیر بووە و زانیاری زیاتر لە داهاتوو بڵاو دەبێتەوە.

سەربازێکی عێراقی لە کاتی نمایشی سەربازی ڕۆژانە لە ئەبوغورەیب ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لە سەربازەکانی دیکە گرتووە و پێنج کەس تێیدا کوژراون.

۲ لە سەربازە کوژراوەکان خەڵکی نەجەفن و ئەوانی دیکەش خەڵکی بەغدا و حلە و ناسرییە بوون.هەروەها سەربازێکی دیکەش لەم هێرشە بە سەختی بریندار بووە و لە نەخۆشخانەی کازمییەیە.

News Code 25473

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =