سووریا تۆمەتی هێرشی کیمیایی بۆ سەر "دۆما" ی ڕەت کردەوە

وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە دەرکردنی بەیانییەیەک دەستکەوتەکانی گرووپی لێکۆڵینەوەیی"ڕێکخراوی ڕێگری لە چەکی کیمیایی" کە پاگەندەی بەکار هێنانی مادەیەکی کیمیایی ژەهراوی لە هێرش بۆ سەر دۆما لە سووریای کردبوو، بە توندی ڕەت دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە دەستکەوتەکانی گرووپی لێکۆڵینەوەیی ڕێکخراوی ڕێگری لە چەکی کیمیای کە پاگەندەی بەکارهێنانی ئەو وڵاتە لە مادەیەکی کیمیایی ژەهراوی لە هێرشی مانگی ئاپی ڕابردوو بۆ سەر شاوی دۆما لە سووریای کردبوو بە توندی ڕەت دەکاتەوە.

‌چاوەدێرانی ئەو ڕێکخراوە ڕۆژی هەینی پاگەندەیان کرد کە مادەیەکی کیمیایی ژەهراوی ناسراو بە گازی کلۆر لە هێرشی حەوتەمی ئاپی ٢٠١٨ بۆ سەر دۆما لە نزیکی دیمەشق پێتەختی سووریا بەکار هێنراوە.

لە بەیانییەکەی وەزارتی دەرەوەی سووریا هاتووە: کۆماری عەرەبی سووریا بە توندی تەواوی دەستکەوتەکانی ئەو لێژنە نێردراوە ڕەت دەکاتەوە. ئەو ڕاپۆرتە لە گەڵ ڕاپۆرتەکانی پێشووی ئەو لێژنە کە پڕ لە درۆی ڕوون بوو، هیچ جیاوازیەکی نییە.

News Code 25471

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =