لەندەن مافی دیپلۆماتیکی بە زیندانیه‌کی ئێرانی دا

دەوڵەتی بریتانیا بە مەبەستی زیاد کردنی گوشاری نێونەتەوەیی مافی دیپلۆماتیکی بە شارۆمەندێکی ئێرانی بریتانیایی بەخشی کە ئێستە لە ئێران زیندانییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە بی بی سی، دەوڵەتی بریتانیا بە مەبەستی زیاد کردنی گوشاری نێونەتەوەیی مافی دیپلۆماتیکی بە شارۆمەندێکی ئێرانی بریتانیایی بەخشی کە ئێستە لە ئێران زیندانییە.

ئەم کارەی دەوڵەتی بریتانیا لە ڕووی سیاسییەوە کارێکی زۆر نائاسایی و ناوازەیە کە هەوڵ دەدات ئەم دۆسییە وەک کەیسێکی فەرمی و یاسایی لە دژی ئێران بورژێنێت.

حەمید بەعیدی نژاد باڵوێزی ئێران لە بریتانیا لەمبارەوە نووسی: ئەم بڕیارە بۆ دانی مافی دیپلۆماسی بە خاتوو زاغەری، پێچەوانەی یاسا نێونەتەوەییەکانە و ناچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو زیادی کرد: حکومەتەکان دەتوانن مافی دیپلۆماتیک بە شارۆمەندانی خۆیان بدەن. بە پێی یاسای ئێرانیش، هەموو ئێرانییەکان جیاواز لەوەی لە کوێ نیشتەجێن، هەر ئێرانین.

بە پێی لێدوانی بی بی سی لەمە بەدوا سیاسییەکانی بریتانیا لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی نەک پشتیوانی لە شارۆمەندی نازەنین زاغەری دەکەن کە بە هۆی مافی دیپلۆماتکاری زاغەری دەبێت بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی بریتانیاش بکەن.

هەروەها ئەم مافە سیاسییە ئەم ئەگەرە بە بریتانیا دەدات کە بتوانێت لە ئاستی نێونەتەوەیی ئەم کەیسە لە دژی ئێران بجوڵێنێت. باسی ئەوە کراوە کە یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم بڕیارەی بریتانیا درەنگ کەوتووە ئەوە بووە کە دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز ببێت.

شایانی باسە ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوی سوپای سارۆڵای کرمان ڕایگەیاند کە نازەنین زاغەری، شارۆمەندێکی ئێرانی بریتانیایی دەستگیر کردووە کە بەشداری لە کاری تێکدەرانە بووە.

نازەنین زاغەری سەر بە ڕێکخراوی تامسۆن ڕویترز بووە کە باشداری پلانە مێدیایی و سیخۆڕییەکانی ئەم ناوەندەی کردووە و لە دادگای باڵای ئێران پێنج ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە. ڕێکخراوی تامسۆن ڕۆیترز دوای دەستگیر بوونی نازەنین زاغەری ڕایگەیاند کە زاغەری بە نوێنەری ئەم ڕێکخراوەیە لە ئێران وانەی ڕۆژنامەوانی و مێدیایی وتووەتەوە.

News Code 25468

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =