ڕووسیا دوو هاووڵاتی ئەمریکایی لە خاکی خۆی دەر کرد

دەوڵەتی ڕووسیا ڕایگەیاند کە دوو ئەمریکایی دەستگیر کردووە و دوو کەسی دیکەی ئەمریکایشیان لەم وڵاتە دەر کراون.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، دەوڵەتی ڕووسیا پێنج شەمە ڕایگەیاند: دوو ئەمریکایی کە بۆ کڵێسەی مۆرۆن کاریان دەکرد، بە هۆی پێشێل کردنی یاسای کۆچ کردن لە خاکی خۆی دەر کردووە و دوو شارۆمەندی ئەمریکایی دیکەی دەستگیر کردووە.

ئەم دوو کەسە کە دەر کراون کول برادوفسکی و داوید ئۆدۆهاگبوون کە فەرمانی دەرکردن لە ئەمریکایان بۆ دەرچووە.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەمبارەوە وتی: من دەتوانم دەستگیر بوونی چەند ئەمریکایی بە هۆی پێشێل کردنی یاساکانی کۆچ کردن پشت ڕاست بکەمەوە. چوار کاسیان دەستگیر بوون و دوانیان فەرمانی دەر کردنیان بۆ دەرهاتووە.

وتەبێژێکی کڵێسەی مۆرۆنیش ڕایگەیاند کە دوو کەسی ئەمریکایی کە لەم کڵێسە خۆبەخش کاریان دەکرد، دەرکراون.

News Code 25467

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =