بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیام عەزیزی هونەرمەندی ناسراوەی کوردی مۆسیقای ئایینی بە هاوکاریی ئیدارەی پارێزگای کوردستان، ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان، ئیدارەی گشتیی بێهزیستی کوردستان، شارەوانی سنە، ئیدارەی گشتیی پەروەردە و دەنگ و ڕەنگی کوردستان، کاتژمێر ٩ی شەوی یەکشەممەی حەوتەی داهاتوو (١٩ی ڕەشەممە) لە هۆڵی ئازادیی شاری سنە کۆنسێرتی مۆسیقایی بەڕێوە دەبات.
ئەم کۆنسێرتە کە بە مەبەستی پاڵپشتی لە منداڵانی بێ سەرپەرەشت بەڕێوە دەچێت، بە ژەنیاریی گرووپی ئەوین و بە پێشکەشکاریی هورمۆز شوجاعی مێهر پێشکەشکاری ناسراوەی کەناڵی یەکی ئێران ئاراستە دەکرێت.
گرووپی ئەوین لەم کۆنسێرتە پێکهاتووە لە فەردین حسێن پەناهی، پوریا مەعرووفی، ئەفشین خرامانپوور، حامد پیرا، زانیار پێندار، ئەشکان ئەندەری، سیروان گراوەندی، پەیام قەرەنی، کاروان عەزیمی، مەختار زەندسەلیمی و هیوا ڕەحمانی.
بۆچوونی ئێوە