کاردانەوەی ترامپ بە چالاک کردنه‌وه‌ی بنکەیەکی مووشەکی کۆریای باکوور

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ئەگەر هەواڵی ڕێخستنەوەی بنکەیه‌کی مووشەکی کۆریای باکوور ڕاست بێت، ئەوە هەواڵێکی زۆر خراپە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ئەگەر هەواڵی ڕێخستنەوەی بنکە مووشەکییەکەی کۆریای باکوور ڕاست بێت، ئەوە بۆ ئەو هەواڵێکی زۆر خراپە.

ئەو زیادی کرد: قسە کردن لە سەر ئەم بابەتە کە ئایا‌ڕاستە‌یان نا هێشتا زووە.

شایانی باسە کە ئاژانسی یونهاپ له‌ زاری به‌رپرسانی ئاگاداری کۆریای باشوور ڕایگه‌یاند که‌ کۆریای باکوور سه‌رقاڵی ڕێخستنه‌وه‌ی ئێزگه‌ی مووشه‌کی تانگ چانگ ڕییه‌.

ئه‌م ئاژانسه‌ ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ له‌ وێنه‌ ئاسمانییه‌کان وه‌ها دیاره‌ کرێکارانی کۆریایی له‌ حاڵی جێبه‌جێ کردنی بانی بنکه‌ی مووشه‌کی تانگ چانگ ڕی، ئه‌و ئێزگه‌ مووشه‌کییه‌ی به‌رپرسانی کۆریای باکوور ساڵی ڕابردوودوای دیدار ترامپ و کیم جۆنگ ئۆن دیانخست.

هێشتا ڕوون نییه‌ که‌ ئه‌م چالاکییه‌ به‌ر له‌ کۆبوونه‌ی نێوان کیم جۆنگ ئۆن و ترامپ بووه‌ یان دوای دیداره‌که‌.

کۆریای باکوور مانگی پێشوو هۆشداری دابوو ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا گه‌ماڕؤکانی له‌ دژی ئه‌م وڵاته‌ لانه‌بات، چالاکییه‌کان له‌م بنکه‌ مووشه‌کییه‌ ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕیاگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی ترامپ هیواداره‌ که‌ له‌ میانه‌ی مانگه‌کانی دهاتوو نوێنه‌رێک ڕه‌وانه‌ی کۆریای باکوور بکات.

News Code 25452

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =