جه‌ژنی خێرخوازی له‌ کوردستان ده‌ستیپێکرد

جه‌ژنی خێرخوازی به‌ دروشمی " جه‌ژنانه‌ بۆ هه‌مووان" ڕۆژی ڕابردوو هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رانسه‌ری وڵات له‌ ۷۰۰ قوتابخانه‌ی کوردستانیش ده‌ستیپێکرد.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، جه‌ژنی خێرخوازیی که‌ له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی ئیمدادی ئیمام هه‌موو ساڵێک له‌ سه‌روبه‌ندی نه‌ورۆز له‌ ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

جه‌ژنی خێرخوازی ئه‌مساڵ به‌ دروشمی جه‌ژنانه‌ بۆ هه‌مووان به‌ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ هه‌ژاران بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌ وڵات به‌ڕێوه‌ده‌برێت.

 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمیته‌ی ئیمدادی کوردستان وتی: له‌ ئێستادا ۷ هه‌زار خوێندکاری کوردستانی له‌ لایه‌ن کۆمیته‌وه‌ یارمه‌تی ده‌درێن.

شێخی زاده‌ ڕایگه‌یاند: ۲ هه‌زار خوێندکاری کوردستانیش له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی ئیمداده‌وه‌ یارمه‌تی دارایی ده‌درێن بۆ ته‌واو کردنی خوێندن.  

News Code 25451

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =