هەماهەنگی لە نێوان ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس لە دژی ئێران ئەستەمە

سیناتۆرێکی باڵای ئەمریکا لە لێژنەی سیاسەتی دەرەوەی ئه‌م وڵاته‌ وتی: هەماهەنگی کردن لە نێوان ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس لە دژی ئێران ئەستەمە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە فارین ڕیلەیشن، باب مێندز، سیناتۆری باڵای ئەمریکا لە لێژنەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: ئەو ڕاپۆرتانەی سەبارەت بە خاشقجی بە دەستمان گەیشتووە جێگەی ڕەزامه‌ندی نییە. ئێمە نیگەرانی ڕووداوەکان سەبارەت بە عەرەبستانین.

سیناتۆری باڵای ئەمریکایی زیادی کرد: عەرەبستان لەم ساڵانە بڕێک کاری کردووەژکە پەیوەندی نێوان واشنتۆن و ڕیازی سەخت کردووە. بن سەلمان شەڕێکی قورسی لە یەمەن دەست پێ کرد. قەتەری گۆشەگیر کرد و هەماهەنگی لە نێوان وڵاتانی کەنداوی فارس بۆ دژایەتی ئێرانی دژوارتر کردووە.

ئەو وتی: هەوڵی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ شاردنەوەی شکست لە دۆسیەی خاشڤجی زۆر ڕەزیلانە بوو. ئەگەر ترامپ شکست بخوات لە سزادانی عەرەبستان دەبێت کۆنگرێسی ئەمریکا هەنگاوی پێویست هەڵبگرێت.

News Code 25450

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =