تەوەری گفتوۆکی سەرۆک پەرلەمانی عێراق و زەریف

سەرۆک پەرلەمانی عێراق لە درێژەی دیداری دیپلۆماتیکی خۆی لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی، لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی دەرەوە، محەمەد حەلبووسی سەرۆک پەرلەمانی عێراق بە یاوەریی وەفدی هاوڕێی لە درێژەی دیداری لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی، پاش نیوەڕۆی دوێنی (چوارشەممە) لە وەزارەتی دەرەوە لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، لایەنەکان لەو دیدارەدا بە ستراتژی وەسف کردنی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات، سەبارەت بە پەرەدان و چڕکردنەوەی پەیوەندییە دوو لایەنەکان، سەفەری بەمزووانە و گرینگی سەرۆک کۆماری ئێران بە عێراق و پرسە ناوچەییەکان گفتوگۆ و دانوستانیان کرد.

News Code 25448

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =