کاردانەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بە هەڵوێستی ئەمریکا لە دژی نوجەبا

عەسائێبی ئەهلی حەقی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک بە تیرۆریست ناسرانی بزووتنەوەی نوجەبا لە لایەن ئەمریکای ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە شەفەق نیووز، عەسائێبی ئەهلی حەقی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، دانانی ناوی بزووتنەوەی نوجەبا لە لیستی تیرۆریزم لە لایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکای ئیدانە کرد.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: پێوەرەکانی ئەمریکا هەمبەر بە تیرۆریزم نە تەنیا هەڵەن، بەڵکوو لە زۆر کاتدا پێچەوانەن. لایەنێک کە لە دژی تیرۆریزم و داعش شەڕی کردووە و قوربانی داوە لە ڕوانگەی ئەمریکاوە تیرۆریستە و ڕژیمی زایۆنی و سعوودییەکان کە خەڵکی سڤیل دەکوژن، بە دۆست و هاوپەیمان دەزانن.

عەسائێبی ئەهلی حەق ئاماژەی بەوەش دا: ئەو جۆرە بڕیارانە بەرەی بەرخۆدان ناترسێنێت و تەنیا ورە و هێزیان هەمبەر بە ستەم و بەرگری لە چەوساوان و دژی هەر کەسێک کە زیان بە عێراق بگەیێنێت، بەرز دەکاتەوە.

News Code 25447

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =