ئەمریکا لە نزیکی ئێران بنکە بۆ دژبەرانی شۆڕشی ئیسلامی دەکاتەوە

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی وتی: ئەمریکا لە نزیکیی سنووری ئێران بنکەی بۆ دژە شۆڕشان کردۆتەوە و درێژەی ئەو جۆرە هەنگاوانە زیان بە پێگەی عێراق دەگەیێنیت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە یانەی میللەت، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ڕەشەممە لە دیداری محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و وەفدی یاوەری بە ئاماژە بە پرسە ناوچەییەکان و زەروورەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، ڕایگەیاند: ئەوڕۆکە عێراق پێگەیەکی باش و گونجاوی هەیە لە ناوچەدا و سەقامگیر بوون و ئاسایشی عێراق نیساندەری بوێریی گەلی ئەو وڵاتە و بە هێز بوونی سوپاکەیەتی.

لاریجانی لە درێژەدا بیری هێنایەوە: هەندێک گرووپی تیرۆریستی و دژە شۆڕش لە خاکی عێراقدا دژی ئێران دەجووڵینەوە، کە بە گوێرەی زانیارییەکان لە ماوەی ساڵی ڕابردوو لە لایەن ئەمریکا و هەندی وڵاتی ناوچەییەوە پاڵپشتی و پڕچەک دەکرێن، بە جۆرێک کە ئەمریکییەکان بۆ ئاژاوە نانەوە بنکەیەکیان بۆ ئەو گرووپانە لە نزیکیی سنوورەکانی ئێران کردۆتەوە.

ڕاشیگەیاند: ئەو جۆرە داپەڕانە لە خۆیاندا هەنگاوێکی دزێون و هەر چەند ئێران بە توندی وەڵامی جموجۆڵی ئەو گرووپانەی داوەتەوە، بەڵام دەبێ ئاگادار بن کە درێژەی ئەو جۆرە هەنگاوانە زیان بە پێگەی عێراق دەگەیێنیت.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی هەروەها جەختی کرد: گومانێک لە دۆستایەتیی ئێران و عێراق نییە و ئەو پرسە تەنیا تایبەت بە ئێستا نییە، بەڵکوو هەر لە کۆنەوە بووە و هەندێک لە وڵاتان بە دوای ئاژاوە نانەوەن کە دەبێ نەهێڵین ئاواتەکانیان وەدی یێت.

ناوبراو ئێران هەروەها جەختی لە بەرزکردنەوەی ئاستی پێوەندییەکان، پەرەدان بە هاوکاریی ئابووری، پێوەندی پەرلەمانی و ئاسایشی لە نێوان ئێران و عێراق کرد، وتی: بێ گومان کۆمپانیاگەلێکی زۆری ئێرانی هەن کە لە عێراقدا چالاکن و لە ئێستادا دەتوانن دەورێکی گرینگ بگێڕن لە ئاوەدان کردنەوەی ئەو وڵاتە.

لاریجانی لە درێژەدا ڕۆڵی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی تەکفیری نرخاند و وتیشی: عێراق جەماوەرێکی زۆر و سەرچاوەگەلێکی زۆر و زەوەنی وزەی هەیە و دامەزرانی دەوڵەتێکی دیموکراتیک لەو وڵاتە زۆر کەسی تووڕە کردووە و هانی داون بۆ پاڵپشتی کردنی تیرۆریستان، بەڵام لە سای سوپای بە هێز و حەشدی شەعبی شکستیان هێنا و لەمناوە ڕۆڵی ئایەتوڵڵا سیستانی لە هوشیاریی خەڵکی ئەو وڵاتە حاشاهەڵنەگرە.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە کۆتاییدا جەختی کرد: نابێ رێگە بە ئیسرائیل بدرێت بە سەر وڵاتانی عەرەبیدا زاڵ بێت. ئەگەرچی هیچکات لەو پیلاندا سەر ناکەوێت، بەڵام ئەو جۆرە هەڵویستانە شیاوی دەوڵەتانی ئیسلامی نییە. بەوەشەوە وەک دەبینین بەرخۆدانی فەلەستین ئەوڕۆکە زۆر بە هێزە و دەبێ لەو رێگەیەدا پاڵپشتیان لێ بکرێت.

لە درێژەی دیدارەکە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش وێرای گرینگ وەسف کردنی ڕەوتی پێوەندییەکانی تاران و بەغدا و پەرەدان بەو پەیوەندیانە، ڕایگەیاند: بەغدا رێگە بە هیچ وڵاتێک نادات کە لە خاکی عێراقەوە بۆ هەرچەشنە دەستێوەردان و پەلامارێک بۆسەر وڵاتانی دراوسێ کەڵک وەربگرێت.

حەڵبووسی وێڕای بەرز نرخاندنی یارمەتییەکانی ئێران بە عێراق لە شەڕ دژ بە تیرۆریستان وتیشی: ئەو هێزانەی ئیستا لە عێراق دان، لە سەر داوا و بانگێشتنی دەوڵەتی بەغدا بۆ بەرەنگار بوونەوە گرووپە تیرۆریستییەکان هاتوونەتە ئەو وڵاتە.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە هاوکاریی عێراق و ئێران زیارە لە جاران پەرە دەستێنێت، جەختی کرد: ئێران و عێراق خاڵی هاوبەشی زۆری ئایینی و جوگرافیاییان پێکەوە هەیە کە بە کەڵک وەرگرتن لەو دەرفەتانە دەکرێت پێوەندییەکان پەرە پێ بدرێت.

ناوبراو هەروەها لە لای خۆیەوە ئێرانی بۆ بەشداری لە کۆنفڕانسی وڵاتانی دراوسێ بانگهێشت کرد.

News Code 25445

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =