گەمارۆکانی ئەمریکا شەڕی دەروونییە/بەرژەوەندی ئابووریمان نییە کە زیان ببینین

وتەبێژی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئەو بزووتنەوە کاردانەوەی نواند و وتی: ئێمە بەرژەوەندی ئابووریمان نییە کە بە ئەو گەمارۆوانە زیان ببینین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی نوجەنا، سەید هاشم مووسەوی، وتەبێژی فەرمی بەرخۆدانی نوجەبا بە جەخت لە سەر ئەوەی کە بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا لە سەر تیرۆریست ڕاگەیاندنی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا، بەس شەڕێکی دروونییە.

ئەو  ئاشکرای کرد: ئێمە هیچ بەرژەوەندییەکی ئابووری و داراییمان نییە کە ئەمریکا بیەوێت گەمارۆی بدات، بەڵکوو دارایی ئێمە گیان فیدایی بەربڵاومانە کە هیچ هێزێک ناتوانێت دەستی بە سەردا بگرێت.

ناوبراو وتیشی: هەڵویستی بزووتنەوەی نوجەبا نیسبەت بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، هەڵوێستی نەگۆڕە.

موسەوی زیادی کرد: ئەمریکا ڕەوایی تۆمەتبار کردنی ئێمە بە تیرۆریزمی نییە و بیری ئەوەی کە نتوانێت ئیرادەی خۆی بە سەر نەتەوەی ئێمە بسەپێنێت، خەیاڵی خاوە.

News Code 25444

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =