هیچ مەترسیەک  لە سەر سنوورەکانی ئێران نییە

فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئێستا هیچ جۆرە مەترسیەک هەڕەشە لە سنوورەکانی ئێران ناکەن و ئەو هێزە بە توانای بەرزی سەربازی ئامادەی بەرگری لە ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ کەیۆمەرس حەیدەری لە سەفەر بۆ مەهاباد بە ئاماژە بە ئامادەیی یەکینەکانی ئەو هێزە بۆ بەرگری لە سنوورەکانی ئێرانی ئیسلامی زیادی کرد: ئەمڕۆکە بە گۆڕانکاری گەورەیەک کە لە پێکهاتە و ڕێکخراوەکانی تەواوی یەکینەکانی هێزی زەوینی ڕووی داوە تەاوی تیپەکان، هێرشبەر، کاردانەوەی زێرا، تیپەکانی زرێپۆش و ... ئامادەیی تەواویان لە بەرانبەر هەر دۆخێک هەیە تا هیچ جۆرە مەترسیەک هەڕەشە لە ئێران نەکات.

فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش هەروەها ئاماژەی دایە سەر ڕوونوێنی لە جیهازاتی سەربازی  و وتی: بەشێکی گەورە لە دەستکەوتەکانی جیهازاتی سەربازی ئەرتەش لە بواری جیهازاتی سیگناڵە کە لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی داهاتوو ڕوونوێنی دەکرێن.

News Code 25443

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =