ئەمریکا هەموو دەفرایەتییەکانی بۆ ئیدارەی تیرۆریزم بە کار هێناوە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی: ئەمریکا هەموو دەفرایەتییەکانی بۆ ئیدارەی تیرۆریزم و کەڵک لێ وەرگرتنی بە کار هێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلی شەمخانی نوێنەری رێبەری باڵا و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و وەفدی یاوەری دیدار و گفتوگۆی کرد.

عەلی شەمخانی لەو دیدارەدا ئامادەبوونی هێزی ئەمریکی لە ناوچەی بە هەڕەشەیەکی درێژخایەن بۆ حکوومەتانی دیموکراتیک و پەشت‌ئەستوور بە خەڵك و توانستی ناوخۆیی و دژە ئینتیما بە دەسەڵاتە دەرەکییەکان زانی و جەختی کرد: ئەزموونی پڕ لە تێچووی هێرشی داعش بۆ سەر عێراق نیشانی دا کە ئەمریکا لە کاتی قەیراندا، نە تەنیا حازر بە بەرگری لە خەڵک و دەوڵەتان هەمبەر بە تیرۆریزم نییە، بەڵکوو تەواو دەفرایەتیگەلی چەک و چۆڵ و هەواڵگریی خۆی بۆ ئیدارەی تیرۆریزم و کەڵک ملێ وەرگرتنی، بە کار دێنیت.

شەمخانی هەروەها سەفەری داهاتووی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراقی بە دەرفەتێکی مێژوویی بۆ بڕیاردانی کۆتایی لە دۆسیەگەلی سنووری، یاسایی و ئابووریی نێوان دوو وڵات وەسف کرد و بیری هێنایەوە: بە هەوڵی هاوبەش لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو، کۆمەڵە میکانیزم و ژێرخانە پێویستەکان بۆ بەرزکردنەوەی هاوریگەلی نێوان دوو وڵات دەستەبەر کراوە.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە درێژەدا وێڕای ڕێزگرتن لە هەڵوێستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ داکۆکی کردن لە ئامانجی فەلەستین هەمبەر بە ڕژێمی زایۆنی وتی: پلانە چەواشەکارەکان بۆ فەرامۆش کردنی ئامانجی ئازادی وڵاتی فەلەستین، وەدی نایەت.

محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش لەو دیدارەدا دەوری ئێران لە جێگر کردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەی بە گرینگ زانی و وتیشی: شکستی ڕەوتی تیرۆریزمی تەکفیری بێ ئامادە بوون و دەورگێڕانی چالاکی ئێران، مومکین نەدەبوو.

حەلبووسی وێڕای ئیدانە کردنی هەنگاوی کەڵک وەرگرتن لە پلانی گەمارۆدانی یەک لایەنە لە دژی وڵاتان، جەختی کرد: بەغدا رێگە بە هیچ وڵاتێک نادا کە لە خاکی  عێراق لە دژی هیچ وڵاتێک کەڵک وەرگیرێ.

News Code 25442

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =