پلانمان هه‌یه‌ بۆ شوێن که‌وتنی داعشییه‌کان/ماکرۆن سه‌ردانی عێراق ده‌کات

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ به‌غدا پلانی تۆکمه‌ی هه‌یه‌ بۆ شوێن که‌وتنی پاشماوه‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌م وڵاته‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، عادڵ عه‌بدول مه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی کۆنفڕانسێکی مێدیایی وتی: له‌ میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو سه‌ردانی زۆر گرنگ بۆ ئێران ئه‌نجام ده‌بێت. 

ئه‌و زیادی کرد: به‌غدا ئاوڕ ده‌داته‌وه‌ له‌ داواکاری ڕه‌وای هه‌موو وڵاتانی جیهان. 

عه‌بدولمه‌هدی سه‌باره‌ت به‌ گه‌نده‌ڵی وتی: له‌مباره‌وه‌ بڕیاری زۆر باش دراوه‌ و دژایه‌تی کردنی گه‌نده‌ڵکاران ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وتیشی: به‌غدا پلانی تۆکمه‌ی هه‌یه‌ بۆ شوین که‌وتنی پاشماوه‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌م وڵاته‌.

هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی عادڵ عه‌بدولمه‌هدی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ دوای سه‌ردانی ژان ئیۆ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، بڕیار له‌ سه‌ردانی ماکرۆن بۆ عێراق دراوه‌ و ئه‌م سه‌ردانه‌ش به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به‌ هاوکاری نێوان هه‌ر دوو وڵات ئه‌نجام ده‌بێت.

News Code 25440

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =