ئه‌مریکا ده‌بێت چه‌کە ناڤۆکیەکانی له‌ ئه‌ورووپا کۆ بکاته‌وه‌

سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا وتی: ئه‌مریکا ده‌بێت چه‌کی ناڤۆکی خۆی له‌ خاکی ئه‌ورووپا ۆ بکاته‌وه‌ و ژێرخانه‌ ناڤۆکییه‌کانی له‌م قاڕه‌یه‌ له‌ناو ببات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، دیمیتری مدودۆف، سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا ڕۆژی سێ شه‌مه‌ وتی: ئه‌مریکا ده‌بێت چه‌کی ناڤۆکی خۆی له‌ خاکی ئه‌ورووپا ۆ بکاته‌وه‌ و ژێرخانه‌ ناڤۆکییه‌کانی له‌م قاڕه‌یه‌ له‌ناو ببات.

ئه‌و زیادی کرد: کاتێک هه‌موو چه‌که‌ ناڤۆکییه‌کانی ئه‌مریکا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خاکی ئه‌م وڵاته‌ هه‌موو لایه‌نێک ئارام ده‌بنه‌وه‌.

سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا ڕه‌خنه‌ی له‌ مانۆڕی شه‌ڕی ناڤۆکی ناتۆ له‌ ئه‌ورووپا گرت و وتی: ئه‌م گه‌مه‌ی شه‌ڕه‌ هیچ ئه‌نجامێکی نییه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی نه‌بێت نیگه‌رانییه‌ بێ بنه‌ماکان زیاد ده‌کات.

مێدودۆف ئاماژه‌ی دا: ئه‌وه‌ ئه‌مریکا بوو که‌ له‌ په‌یمانی قه‌ده‌غه‌ی مووشه‌کی ناڤۆکی کشایه‌وه‌ نه‌ک ڕووسیا، ئه‌م په‌یمانه‌ هه‌م ئه‌مریکا و هه‌م مسکۆ له‌ په‌ره‌دان به‌ مووشه‌کی ۵۰۰ بۆ ۵۵۰۰ کیلۆمه‌تر مه‌ودا قه‌ده‌غه‌ ده‌کرد.

شایانی باسه‌، ڤلادیمیر پووتینیش له‌ وڵامی ئه‌مریکا جێبه‌جێ کردنی ناوه‌ڕۆکی ئه‌م په‌یمانه‌ی ڕاگرتووه‌.

News Code 25435

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =