کۆریای باکوور سه‌رقاڵی ڕێخستنه‌وه‌ی ئێزگه‌ی مووشه‌کی تانگ چانگ ڕییه‌

ئاژانسی یونهاپ له‌ زاری به‌رپرسانی ئاگاداری کۆریای باشوور ڕایگه‌یاند که‌ کۆریای باکوور سه‌رقاڵی ڕێخستنه‌وه‌ی ئێزگه‌ی مووشه‌کی تانگ چانگ ڕییه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی هه‌یل، ئاژانسی یونهاپ له‌ زاری به‌رپرسانی ئاگاداری کۆریای باشوور ڕایگه‌یاند که‌ کۆریای باکوور سه‌رقاڵی ڕێخستنه‌وه‌ی ئێزگه‌ی مووشه‌کی تانگ چانگ ڕییه‌.

ئه‌م ئاژانسه‌ ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ له‌ وێنه‌ ئاسمانییه‌کان وه‌ها دیاره‌ کرێکارانی کۆریایی له‌ حاڵی جێبه‌جێ کردنی بانی بنکه‌ی مووشه‌کی تانگ چانگ ڕی، ئه‌و ئێزگه‌ مووشه‌کییه‌ی به‌رپرسانی کۆریای باکوور ساڵی ڕابردوودوای دیدار ترامپ و کیم جۆنگ ئۆن دیانخست.

هێشتا ڕوون نییه‌ که‌ ئه‌م چالاکییه‌ به‌ر له‌ کۆبوونه‌ی نێوان کیم جۆنگ ئۆن و ترامپ بووه‌ یان دوای دیداره‌که‌.

کۆریای باکوور مانگی پێشوو هۆشداری دابوو ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا گه‌ماڕؤکانی له‌ دژی ئه‌م وڵاته‌ لانه‌بات، چالاکییه‌کان له‌م بنکه‌ مووشه‌کییه‌ ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕیاگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی ترامپ هیواداره‌ که‌ له‌ میانه‌ی مانگه‌کانی دهاتوو نوێنه‌رێک ڕه‌وانه‌ی کۆریای باکوور بکات.

News Code 25432

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =