ئەمریکا کەرەستە سەربازییەکانی لە عێراقەوە بۆ سووریا ده‌گوازێته‌وه‌

پێنتاگۆن چەک و کەرەستە سەربازییەکانی کە نرخه‌که‌یان بە ملیۆنان دۆلار له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت لە عێراقەوە بۆ سووریا ده‌گوازێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هاوکات لەگەڵ کۆتایی شەڕی داعش لە سووریا، لە نیمەی دووهەمی ساڵی ۲۰۱۸وە چەندین وجبەی چەک و بارهەڵگری سەربازیی بە بەهای ملیۆنان دۆلار لە عێراقەوە بۆ سووریا ناردووە.

بە گوێرەی ئەو زانییارییانەی کە پێنتاگۆن بۆ کۆنگرێستی ئەمریکای ناردووە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڕیاری داوە ئەو که‌ره‌سته‌ سەربازییانەی کە بۆ سوپای عێراقی دابین کردبوو بۆ ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتیکی بگوازێته‌وه‌. 

ئەو بڕه‌ که‌ره‌سته‌ سەربازییە بریتییە لە ۵۰ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش جۆری هاموی، ۲۰ ئۆتۆمبێلی دژە مین، ۴۰ ئۆتۆمبێلی پێشکەوتوو بۆ گواستنەوەی کەرەستە سەربازییەکان و ۷۰۱۰ مووشەکی دژە تانک. نامەکانی پێنتاگۆن بۆ نوێنەرانی ئەمریکا نیشان دەدات کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا جەختی کردۆتەوە کە ۲۴۰۰ مووشەک هاوێژ، ۲۵ دەزگای پووچەڵکەرەوەی مین و دەیان ئامێری دۆزینەوەی مین و دیکەی کەرەستەکان که‌ لە عێراقەوە بۆ سووریا گواستراونەتەوە.

زۆربه‌ی ئه‌م چه‌ک و ئۆتۆمبیله‌ سه‌ربازییانه‌ به‌ بیانۆی شه‌ڕی دژ به‌ داعشی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ سووریا گوازراوه‌ته‌وه‌ و تورکیا به‌رده‌وام نیگه‌رانی خۆیی له‌م بابه‌ته‌ ڕاگه‌یاندووه‌ و ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ داگیر کردنی شاره‌ کوردییه‌کانی سووریا.

News Code 25431

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =