کۆچەر بیرکار نمانەی زۆر گونجاوه‌ بۆ لاوان

سەرۆکی زانکۆی کوردستان وتی: جێگای شانازییە کە هەڵکەوتەگەلێک وەکوو پڕۆفسۆر کۆچەر بیرکار کە منداڵی ئەم پارێزگایەیە وەکوو نمانە بناسێنینە لاوان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەحمەت سادقی شەوی سێ شه‌مە لە ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی پڕۆفسۆر کۆچەر بیرکار(فەرەیدوون درەخشانی) بیرکاری بەناوبانگی کورد و براوەی خەڵاتی فیڵدزی ٢٠١٨ کە لە هۆڵی مەولەوی زانکۆی کوردستان بەرێوە چوو، زیادی کرد:

هیوایە ئەو رێوڕەسمە ببێتە سەرچاوەی هاوکاری پڕۆفسۆر کۆچەر بیرکار لە گەڵ زانکۆکانی سەرتانسەری ئێران و بە تایبەتی زانکۆی کوردستان بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی زانیاری خوێندکاران و مامۆستایان.

ناوبراو بە ئاماژە بە خه‌ساری قەرەبوو نەکراوی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی که‌سه‌ بلیمه‌ته‌کان له‌ وڵات، زیادی کرد: هەڵاتنی مێشکەکان ساڵانە ٥٠ ملیار دۆلار زیان دەگەیێنێتە ئێران، ئەبێ هەلێک بڕەخسێنین کە ئەو ڕەوتە بگۆڕدرێت و هەڵکەوتەکانی ئێران کە لە دەرەوەی وڵاتن بۆ خزمەت بگەرێنەوە ئێران.

کۆچەر بیرکار(فەرەیدوون درەخشانی) لە ساڵی ٢٠١٨ بە هۆی چالاکی و لێکۆڵینەوەکانی لە بواری هیندەسه‌ی جەبری خەڵاتی فیڵدزی بردەوە.

ناوبراو دووهەم ئێرانییە پاش مریەم میرزاخانی کە ئەو خەڵاتەی وەرگرتووە.

پڕۆفسۆر کۆچەر بیرکار لە ساڵی ١٣٥٧ لە گوندی نێ هەڵکەوتوو لە شاری مەریوان لەدایک بووە.

News Code 25426

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =