بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، مووسا ئەبو مەرزووق ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕۆژی سێشەممە لە توییتێکدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا ناتوانێت لە نێوان ئیسرائیل و بڕێک لە وڵاتە عەرەبییەکان بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئێران و کردنەوەی ڕێگا چارەیەک بۆ پرسی فەلەستین بە پێی ڕوانگەی خۆی، هاوپەیمانی پێک بهێنێت.
ئەبو مەرزووق وتیشی کە دانوستانی سەدە بە هۆی دژایەتی تەندی فەلەستینییەکان و ڕێک نەکەوتنی وڵاتانی عەرەبی شکست دێنێت و سەرنەکەوتنی کۆنفڕانسی وەرشۆ، هۆکارێکی ڕوون لە سەر ئەو پرسەیە.
ناوبراو جەختی کرد کە پرسی فەلەستین، هەروا وەکوو پرسی سەرەکی و ناوەندی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی لە ئارادایە.
بۆچوونی ئێوە