ئه‌مریکا گرووپی نۆجه‌بای گه‌ماڕۆ دا

وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ به‌ره‌ی خۆڕاگری ئیسلامی نۆجه‌با و سه‌رۆکی ئه‌م گرووپه‌ی گه‌ماڕۆی ئابووری داوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا ڕۆژی سێ شه‌مه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ به‌ره‌ی خۆڕاگری ئیسلامی نۆجه‌با و ئه‌کره‌م که‌عبی، سه‌رۆکی ئه‌م گرووپه‌ی گه‌ماڕۆی ئابووری دا.

گرووپی نۆجه‌با له‌ وڵاتانی عێراق و سووریا چالاکی سه‌ربازی هه‌یه‌، به‌ ده‌یان هه‌زار هێزی سه‌ربازی لاینگری ئێرانه‌ و سه‌رۆکه‌کانی ئه‌م گرووپه‌ به‌ ئاشکرا باسی پشتیوانی ئێران له‌ خۆیان ده‌که‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ نیگه‌رانی به‌رپرسانی ئه‌مریکا له‌ چالاکی ئه‌م گرووپه‌ ئیسلامگه‌رایه‌ زیادی کردووه‌. له‌ مانگی سێپتامبه‌ر داوید پێردۆ، تێد کرۆز و مارکۆ ڕۆبینۆ، ۳ سیناتۆری کۆماری خوازی ئه‌مریکا یاسای گه‌ماڕۆدانی تیرۆریستی جێگرانی ئێرانیان ڕاده‌ستی کۆنگرێس کرد که‌ به‌م هۆیه‌وه‌ ئه‌م گرووپه‌ گه‌ماڕۆ دراوه‌. هه‌روه‌ها نوێنه‌ره‌کانی ئه‌مریکا به‌ کۆی ده‌نگ مانگی پێشوو ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌یان واژۆ کرد.

News Code 25420

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =