بودجه‌ی ۹۴۸ ملیۆن دۆلاری پێنتاگۆن بۆ کڕینی مووشه‌کی تاد بۆ عه‌ره‌بستان

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند یه‌که‌مین وجبه‌ی کڕێنی مووشه‌کی تاد بۆ عه‌ره‌بستانی خه‌رج کردووه‌ که‌ له‌ ۱۱۰ ملیار دۆلاره‌که‌ی عه‌ره‌بستان بۆ کڕێنی چه‌ک دابین کراوه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سی ئێن بی سی، پێنتاگۆن وتی: بڕیار وایه‌ که‌ عه‌ربستان به‌ بڕی ۹۴۶ ملیۆن دۆلار به‌ کۆمپانیای ئه‌مریکایی لاکهید مارتین بدات بۆ سیستمی مووشه‌کی تاد که‌ بایه‌خی زیاتر له‌ ۱۵ ملیار دۆلاره‌.

ئه‌مه‌ یه‌که‌مین وجبه‌ی کڕینی ئه‌م سیستمه‌ مووشه‌کیانه‌یه‌، عه‌ربه‌ستان بڕیاری داوه‌ که‌ ۱۱۰ ملیار دۆلار چه‌ک له‌ ئه‌مریکا بکڕێت.

پشتیوانییه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عه‌ره‌بستان له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ کۆشكی سپی و پێنتاگۆن به‌ هۆی ڕوون نه‌بوونه‌وه‌ی دۆسییه‌ی کوژرانی خاشقجی ڕه‌خنه‌ی زۆریان لێده‌گیردرێت.

شایانی باسه‌ که‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ل لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سینا کۆبوونه‌وه‌ و له‌م باره‌وه‌ به‌ هیچ ئه‌نجامێک نه‌گه‌یشتن.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ زۆر که‌س بن سه‌لمان به‌ تاونبار ده‌زانن، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ترامپ به‌ هۆی په‌یوه‌ندی ستراتیژیک له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان له‌مباره‌وه‌ بێ ده‌نگ بووه‌.

News Code 25416

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =