سەفەری ڕۆحانی بۆ عێراق گرنگە/پێوەندی تاران و بەغدا دژی هیچ لایەنێک نییە

سەرۆک کۆماری عێراق سەفەری ڕۆحانی هاوتا ئێرانییەکەی خۆی بۆ بەغدای گرنگ وەسف کرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە سەفەری حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەغدا گرنگە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو جەختی کرد: سەفەری ڕۆحانی بۆ عێراق زۆر گرینگە و ئێمە گفتوگۆی زۆر قووڵمان لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی هەیە.

بەرهەم ساڵح وتیشی: بەرژەوەندی ئێمە وای دەوێت کە پێوندییەکی نزیک و گرینگمان لە گەڵ ئێران هەبێت و بەغدا بۆ پاراستنی ئەو پێوەندییە هەوڵ دەدات.

ناوبراو زیادی کرد: پێوەندی لە گەڵ ئێران بە سەر بنەڕەتی بەرژەوەندی هاوبەشە. ئێران ڕۆڵی گرینگی لە شەڕی داعش لە عێراق هەبوو.

بەرهەم ساڵح زیادی کرد: پێوەندی عێراق و ئێران دژی وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس نییە.

شیاوی باسە، بڕیارە سەرۆک کۆماری ئێران لە هەفتەی داهاتوو بە سەرۆکایەتی لیژنەیەکی پایە بڵندی سیاسی و ئابووری بچنە عێراق.

News Code 25412

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =