داخوازی وڵاتانی دراوسێ بۆ بەشداریی لە زانکۆی"دافوس"ی ئێران

فەرماندەی گشتی ئەرتەش وتی: ئەمڕۆ داواکاری گەلێک لە وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان بۆ بەشداری لە زانکۆی دافوس هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەش ئەمڕۆ سێشەممە لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی تەواو بوونی خوێندکارانی زانکۆی فەرماندەیی و ئەرکانی ئاجا سەبارەت بە ئامادەیی ئەو زانکۆیە بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی بیانی، وتی: ئەو زانکۆیە لە باری ژێرخانە سۆڵامێری و زانستی و ناوەرۆکی و ئەزموون و بەکارهێنانی ماۆستایان خاوەن بەستێنی پێویست بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی بیانییە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە کەمتر وڵاتێک ئەمڕۆکە ئەو بەستێنە و ئەزموونی سەردەمی بەرەڤانی پیرۆزی هەیە، زیادی کرد: تەاوی ئەوەی کە خوێندکارێک بۆ بەرز کردنەوەی توانی فەرماندەیی، ئاستی زانستی و بەرز کردنەوەی ئاستی ئەزموونی خۆی لە بواری سەربازی و بڕیاردان پێویستییەتی لە ئەو زانکۆیە هەیە و ئێمە هیچ کێشەیەکمان لە بواری وەرگرتنی خوێندکار و ئامادە کردنی بۆ ئاستی بانتر نییە و ئاڵبەت وەرگرتنی خوێندکار پێوەندی بە پێوەندییە دوو لایەنەکان و دیپلۆماسییەوە هەیە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ داواکاریگەلێک لە وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانیەوە بۆ بەشداری لە ئەو زانکۆیە هەیە، زیادی کرد: ئێستا لە بڕێک وڵاتەکانەوە نوێنەرایەتی لە ئەو زانکۆیە هەیە و پەروەردە دەکرێن.

News Code 25409

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =