۱۵۰ داعشی دیکه‌ خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌ کوردییه‌کان کرد

چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگه‌یاند که‌ ۱۵۰ تیرۆریستی داعشی دیکه‌ له‌ ناوچه‌ی باغۆز خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌ کوردییه‌کان کردووه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگه‌یاند که‌ ۱۵۰ تیرۆریستی داعشی دیکه‌ له‌ ناوچه‌ی باغۆز خۆیان ڕاده‌ست کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م گرووپه‌ دوێنێ ڕایگه‌یاند: ۱۵۰ تیرۆریستی داعشی له‌ ناوچه‌ی باغۆز له‌ ڕؤژهه‌ڵاتی سووریا خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا کردووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ باغۆز دواین بنکه‌ی داعشییه‌کانه‌ که‌ له‌ سووریا له‌ ژێر کۆنترۆڵیان دایه‌ له‌ نزیک سنووری عێراق دایه‌ و ئێسته‌ زیاتر له‌ ۴۰۰ تیرۆریستی داعشی تێیدا له‌ لایه‌ن هێزه‌ کوردییه‌کانه‌وه‌ گه‌ماڕۆ دراون له‌م ژماره‌یه‌ زیاتر له‌ ۱۵۰ تیرۆریست خۆیان ڕاده‌ست کردووه‌ و چه‌که‌کانیشیان داناوه‌.

News Code 25408

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =