هه‌نگاوه‌کانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ عێراق سنووردار و مه‌رجداره‌

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق ڕایگه‌یاند: هه‌نگاوه‌کانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا له‌ عێراق سنووردار و مه‌رجداره‌ و به‌ ڕه‌زایه‌تی به‌غدایه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق ڕایگه‌یاند: هه‌نگاوه‌کانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا له‌ عێراق سنوورداره‌ به‌ وشکانی و ئاسمان.

له‌ درێژه‌دا ئاماژه‌ی داوه‌: هه‌نگاوه‌ وشکانی و ئاسمانییه‌کانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ مه‌رجدار کراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ له‌ ڕۆژئاوای ئه‌نبار هیچ ئۆپراسیۆنێکی ئه‌نجام نه‌داوه‌ و هه‌موو ئۆپراسیۆنه‌کان له‌ سه‌ر ده‌ستی هێزه‌کانی عێراق بووه‌ و له‌ بڕێک شوێندا پشتیوانی ئاسمانی کراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ پێشتر چه‌ند هه‌واڵێک بڵاو ببووه‌وه‌ که‌ ئاماژه‌یان ده‌کرد هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا له‌ دژی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ئۆپراسیۆنی ئه‌نجام داوه‌.

News Code 25406

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =