تووڕه‌یی سیناتۆره‌کانی ئه‌مریکا لە ترامپ سەبارەت بە خاشقجی

لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سێنا ڕه‌خنه‌ی له‌ ترامپ کرد که‌ ده‌ره‌نگ که‌وتووه‌ له‌ ناو بردنی بکوژه‌کانی خاشقجی و ئاماژه‌یان دا که‌ کاتی ئه‌م کاره‌ گه‌یشتووه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، سیناتۆره‌کانی هه‌ر دوو حزبی کۆماری خواز و دیموکڕات له‌ ده‌وڵه‌تی دۆناڵد ترامپ ڕه‌خنه‌یان گرت که‌ ده‌ره‌نگ که‌وتووه‌ له‌ ناو بردنی بکوژه‌کانی خاشقجی.

شایانی باسه‌ که‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ل لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سینا کۆبوونه‌وه‌ و له‌م باره‌وه‌ به‌ هیچ ئه‌نجامێک نه‌گه‌یشتن.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌، لیندسی گراهام که‌ لاینگری ترامپه‌، ڕه‌خنه‌ی گرت و وتی: ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ کات  کوشتن بوو، من له‌مباره‌وه‌ له‌ ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌ت زیاتر ئاگادارم.

ئه‌و زیادی کرد: کاتی هه‌نگاوی زیاتر گه‌یشتووه‌. 

بان مندز، سیناتۆر دیموکڕاتیش وتی: ده‌بێت کارێک بکه‌ین مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ باوه‌ڕ بکه‌ین که‌ به‌ هۆی په‌یوه‌ندی زیاتر له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان ده‌بێت له‌ کوژرانی که‌سێک چاوپۆشی بکه‌ین.

شایانی باسه‌ که‌ عه‌ره‌بستان کوژرانی جه‌ماڵ خاشقجی له‌ باڵوێزخانه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ناو له‌ که‌س ببات ڕایگه‌یاند که‌ ۱۱ که‌سی به‌م هۆیه‌وه‌ ده‌ستگیر کردووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ زۆر که‌س بن سه‌لمان به‌ تاونبار ده‌زانن، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ترامپ به‌ هۆی په‌یوه‌ندی ستراتیژیک له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان له‌مباره‌وه‌ بێ ده‌نگ بووه‌.

News Code 25405

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =