ویزای ئه‌لکترۆنیکی به‌ موسافره‌کانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان ده‌درێت

سه‌رکونسولی ئێران له‌ هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌ مێژوویی و فه‌رهه‌نگییه‌کان بووه هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئاسانکاری زیاتر بۆ وه‌رگرتنی ویزا له‌ لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه‌ بکه‌ین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر ، مورته‌زا عه‌بادی سه‌رکونسولی ئێران له‌ هه‌ولێر ئاماژه‌ی دا که‌ له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا  ویزای ئه‌لکترۆنیکی جێگه‌ی ویزای کاغه‌زی له‌ هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌.

وتیشی: به‌ لای ئێمه‌وه‌ سه‌ردانی گه‌شتیاران له‌ هه‌ر دوولاوه‌ کارێکی زۆر باش و ده‌بێته‌ هۆی په‌یوه‌ندی باشتر و قووڵتر، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ هه‌موو هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاسانکاری بۆ گه‌شتیاران بکه‌ین. 

ئه‌و زیادی کرد: له‌ هه‌نگاوی یه‌که‌م له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو چاپ کردن ویزای گه‌شتیارانی هه‌رێم بۆ ئێران لاده‌برێت و ویزای ئه‌لکترۆنیکی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌. به‌م پێیه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی ویزای ئه‌لکترۆنیکیان هه‌یه‌ بێ ئه‌وه‌ی ویزا له‌ سه‌ر پاسپۆڕته‌که‌یان بلکێت ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی ئاسمان و وشکانییه‌وه‌ سه‌ردانی ئێران بکه‌ن.

سه‌رکونسولی ئێران جه‌ختی کرد: هه‌موو هه‌وڵی هاوکارانی من ئه‌وه‌یه‌ که‌ بتوانین ئه‌م سیستمه‌ ئه‌لکترۆنیکییه‌ بۆ گه‌شته‌کانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ڕێبکه‌وێت و به‌م شێوه‌یه‌ قه‌ره‌باڵغی له‌ سه‌ر سنووره‌کان که‌متر ببێته‌وه‌.

News Code 25404

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =