به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی دا که دوو دیپلۆماتی هۆله‌ندی له ئێران ده‌ر کراون و وتی: دوو دیپلۆماتی هۆله‌ندی له تاران له کاردانه‌وه به کارێکی هه‌ڵه، داوا کرا که خاکی ئێران چۆڵ بکه‌ن.
ئه‌و زیادی کرد: له دوای تۆمه‌ته بێ بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌تی هۆله‌ند دوو دیپلۆماتی ئێران له‌م وڵاته ده‌ر کران و له‌م وڵامدا ئێمه‌ش وه‌ها فه‌رمانێکمان دا و ئه‌م کاره‌ش دوای لێکدانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ئه‌نجام بوو.
قاسمی زیادی کرد: هه‌موو ئه‌مانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ن که داواکاری گشتی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و هۆله‌ند دانیان نا به‌وه‌ی که که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی ئێران له هیچ ڕووداوێکی ئه‌م وڵاته ده‌ستێوه‌ردانیان نه‌بووه. ئێران چاوه‌ڕوانه که به‌رپرسانی هۆله‌ندی خواستی دژبه‌رانی ئێران جێبه‌جێ نه‌که‌ن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: ئێران له دوای کێشه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه به تایبه‌ت ئه‌ورووپا نییه، به‌ڵام هه‌ر هه‌نگاوێک له دژی به‌رژوه‌ندییه‌کانی وڵامی به‌رانبه‌ری ده‌بێت.
بۆچوونی ئێوە