عێراق هیچ کات پشتی فه‌له‌ستینی به‌رنه‌داوه‌

سەرۆک کۆماری عێراق دوێنێ لە بەغدا لەگەڵ مەحموود عەباس، سەرۆکی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەم کۆبوونەوە وتی: ‌عێراق هه‌میشه‌ له‌ پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌ بوووه‌ که‌ له‌ ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ‌پشتیوانی له‌ دۆزی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین کردووە.

هەر لە دیدارەکەدا هەردوولا باسیان له‌ پرسه‌ سیاسییه‌کانی ئێستای ناوچه‌که ‌و چۆنیه‌تی یه‌کخستنی تواناکان کرد بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری و پێشهاته‌کان به‌ قازانجی گه‌لانی ناوچه‌که‌ و ئاشتی و سه‌قامگیری بشکێنه‌وه، هاوکات جەخت کرا له ‌به‌ هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پێویستی كاركردن بۆ په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێش بردنی ئەو پەیوەندییانە.

له‌ درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌گرنگی پاراستنی ئاشتی و لێبورده‌یی نێوان خەڵکی ناوچەکە و ئایینه‌ جیاوازه‌کان کرد به‌ جۆرێک که‌  شوێنه ‌ئاینیه‌کان به‌دوور بگیرێن له‌ هه‌ر تووندووتیژییەک، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌ پێویستیی به‌هێز كردنی ئاراسته‌ی ئاشتی و پێداگری له‌ دانوستان بۆ به‌ ده‌ستهێنانی خواسته‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین کرده‌وه‌ .

‌لای خۆیه‌وه‌ مەحموود عه‌باس پیرۆزبایی له‌ خەڵک و حكوومه‌تی عێراق كرد به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش و رزگاركردنی ناوچه‌ داگیركراوه‌كاندا، هاوكات خواستی خۆشی بۆ‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كان و هاوهه‌ڵوێستی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی بۆ عێراق له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆردا دووپات كرده‌وه‌.

News Code 25399

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =