ڕێبەری باڵای ئێران سەرۆکی نوێی دەزگای داد دەناسێنێت

ڕێبەری باڵای ئێران جەختیان کرد کە خێرا سەرۆکی دەزگای دادی وڵات دەناسێنن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا ئامولی لاریجانی لە نامەیەکدا بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی داوای ناساندنی خێرای سەرۆکی دەزگای دادی هێنایە ئاراوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی  ئەو داخوازییەیان قبووڵ کرد.

دەقی تەواوی وەڵامی ئایەتوڵڵا خامنەیی بەم شێوەیە بڵاو کراوەتەوە:

سڵاو و پیرۆزبایی

پێشنیاری ئێوەم قبووڵ کرد. بە پێویستی دەزانم لە کۆتایی سەردەمی پڕ هەوڵ و تەقەلای ئێوە لە دەزگای داد جارێکی تر دەسخۆشیتان لێ بکەم و داوای سەرکەوتن لە بەرپرسایەتییە نوێیەکانتان لە خوای گەورە دەکەم.

سەید عەلی خامنەیی

٢ ی ڕەشەممەی ١٣٩٧

News Code 25390

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =