ئەو وڵاتە ئیسلامییانە کە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەترسن لاوازن

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لیدوانێکدا جەختی کرد: ئەو وڵاتە ئیسلامییانە کە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەترسن، لاوازن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا خەڵکی شاری حاتای خستە بەردەنەگەوە و وتی: ئەو وڵاتە ئیسلامییانە کە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەترسن، لاوازن و زوو دەڕووخن.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەم بارەوە درێژەی دا: بڕێک لە ئەو وڵاتانە بە فەلەستین دەڵێن ناڕەزایەتی دەرمەبڕن؛ ئەمانە لای خۆیانەوە وڵاتی ئیسلامین.

ناوبراو وتیشی: ئایا ئەو وڵاتە ئیسلامییانە لە قودس بەرگری دەکەن؟ لە ٢ ساڵی ڕابردوودا لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی و کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرانبەر کارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بڕیارگەلێک دراوە و لە ئەو ڕەوتەشدا ترسەنۆکی ئەو وڵاتانەمان بینیوە.

News Code 25387

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =