سەرۆکایەتی نوێی دەزگای دادی ئێران بەزوویی ڕادەگەیێندرێت

ئایەتوڵڵا سادق ئامۆلی لاریجانی وتی: بە ئیزنی خودا لە دوو سێ رۆژی داهاتوو بە فەرمی ناوی سەرۆکی نوێی دەزگای داد ڕادەگەیێندرێت و منیش تەرکیز دەخەمە سەر کاروباری مه‌کۆی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و شۆڕای نیگابان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا سادق ئامۆلی لاریجانی ئەمڕۆ لە شۆڕای باڵای داد وتی: چەند حەوتە لەوە پێش نامەیەکم ئاراستەی رێبەری باڵا کرد و بە ئاوردانەوە لە نزیکبوونەوە لە کۆتایی کاتی کاریی من لەم دەزگایە و بۆ ئەوەی کێشەیەک لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی من لە دەزگای داد و مەکۆی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکان و شۆڕای نیگابان پێش نەیێت، لە نامەکەدا بۆ بەڕێزیان داوام کردبوو کە بەر لە کۆتایی قۆناغی کاری، سەرۆکی نوێی دەزگای داد دیاری بکرێن و من تەرکیزم بخەمە سەر کاروباری مه‌کۆی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و شۆڕای نیگابان.

ئامۆلی لاریجانی جەختیشی کرد: بەڕێزیان ئەم داوای من‌یان قبووڵ کرد و بە ئیزنی خودا لە دوو سێ رۆژی داهاتوو بە فەرمی ناوی سەرۆکی نوێی دەزگای داد ڕادەگەیێندرێت و منیش تەرکیز دەخەمە سەر کاروباری مه‌کۆی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و شۆڕای نیگابان.

News Code 25385

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =