کیانووش ڕوستەمی بووە پاڵەوانی کێش هەڵگری جیهان

کیانووش ڕوستەمی توانی بە تۆمار کردنی ڕێکردی ٣٩٢ کیلۆگرام لە کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی مۆندیالی فەجر پلەی یەکەم دەست بخات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی کێش هەڵگری مۆندیالی فەجر لە سەرلەبەیانی ئەمڕوە بە یاریی دەستەی ٩٦ کیلۆگرام لە تاران درێژە پێ درا. کیانووش ڕوستەمی یەکێک لە نوێنەرەکانی ئێران بە ڕێکۆردی ١٧٢ ی یەک جار، ٢٢٠ ی دوو جار و بە کۆی ٣٩٢ کیۆگرام بووە پاڵەوان.

ڕوستەمی سەرەتا کێشی ١٦١ کیلۆی هەڵگرت و لە قۆناغی دوایی ١٧٢ کیلۆی هەڵگرت.

ناوبراو لە یەکەم قۆناغی دووجار توانی ٢٠٠ کیلۆ گەڵبگرێت و لە قۆناغی دووهەمیشدا ٢١٠ کیلۆی هەڵگرت، ڕوستەمی لە دوایین قۆناغدا توانی ٢٢٠ کیلۆ هەڵبگرێت. ناوبراو لە کۆتایی ڕێکۆردی ٣٩٢ کیلۆگرامی تۆمار کرد.

سێ کەسی براوەی دەستەی ٩٦ کیلۆ بەم شێوەیە بوو:

١.کیانووش ڕوستەمی لە ئێران بە ٣٩٢ کیلگرام میدالیای زێڕی لە مل کرد.

٢.و ئێدمیز لە لتۆنی بە ٣٦٢ کیلۆگرام میدالیای زیوی مسۆگەر کرد.

٣.یورگێن لە ئەڵمانیاوە بە ڕێکۆردی ٣٥٥ کیلۆگرام لە پلەی سێهەم وەستا.

News Code 25382

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =