عێراق جەولانگای داعش و ئەمریکا نییە

پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە شوێنی جەوڵانی داعش و ئەمریکا نییە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، کەریم عەلیوی پەرلەمانتاری عێراق جەختی کرد کە ئەو وڵاتە شوێنی جەوڵانی ئەمریکییەکان و داعشییەکان نییە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە هەوڵی بڕێک لە گرووپە سیاییەکان بۆ نەکردنە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق ڕەخنەی گرت.

ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە جەختی کرد: هەوڵی بڕێک لە گرووپە سیاییەکان ناتوانێت بەر بە کردنە دەرەوەی ئەمریکییەکان لە عێراق بگرێت.

ناوبراو جەختی کرد: دژایەتی ئێمە لە گەڵ ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق بە هۆی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و سەروەرایەتی نەتەوەییمان و هەروەها پاراستنی دەستکەوتەکانمان لە شکستی داعشە.

عەلیوی جەختی کرد کە زۆربەی پەرلەمانتارەکانی عێراق بە پەسەند کردنی یاسای کردنە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەو وڵاتە ڕێککەوتوون، بەڵام واشنتۆن بە پشت بەستن بە ڕێگاگەلی جیاواز لە هەوڵدایە تا لە گەڵ پەسەند کردنی ئەو یاسا دژایەتی بکات.

News Code 25379

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =