داکەوتنی کۆپتەرێکی فریاکەوتن و شەهید بوونی ٥ کەس

وتەبێژی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران لە داکەوتنی کۆپتەرێکی ئەو ڕێکخراوە لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری هەواڵی دا.

موجتەبا خالدی وتەبێژی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر لە داکەوتنی کۆپتەرێک لە گوندی دهدلی پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری و هەواڵی دا و وتی: ئەو کۆپتەرە بە پێنج کەسەوە لە حاڵێکدا کە خەریکی ئەنجامی کاری فریاکەوتن بوون تووشی کێشە هاتووە.

خالدی وتیشی: لە کاتژمێر ١١:١٩ بە ڕاگەیاندنی کارێکی فریاکەوتن بۆ یارمەتی بە دایکێکی دووگیان لە ٣٠ کیلۆمەتری شارکورد نێردرایە ئەو ناوچە کە بە داخەوە پێش گەیشتن بە ئەو شوێنە کۆپتەرەکە دادەکەوێت.

ناوبراو درێژەی دا: لە ئەو ڕووداەو سێ کەس لە کادیری گەشت و دوو کەس لە تێکنیسییەنەکانی فریاکەوتنی پزیشکی شەهید بوون.

ناونیشانی دوو کەس لە شەهیدەکانی ئەو ڕووداوە بە شێوەی خوارەوەیە:

ڕەسووڵ تاهیری ٣١ ساڵە کارناسی فریاکەوتن

سەتار کاویانی ٣٩ ساڵە کارناسی فریاکەوتن

News Code 25378

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =