سنه ڕێز لە هونه‌رمه‌ند شه‌فیع کێمنه‌یی دەگرێت

له‌ شاری سنه‌ و به‌ به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی کورد ڕێز له‌ گۆرانی بێژی کورد شه‌فیع کێمنه‌یی دەگیردرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان له‌ میانه‌ی مه‌راسمێک له‌ گۆرانی بێژی کورد شه‌فیع کێمنه‌یی ڕێز ده‌گرێت.

دوکتور شه‌فیع خالدی کێمنه‌یی زیاتر له‌ ۶۰ ساڵه‌ به‌رده‌وام کاری مۆسیقا ده‌کات و ئێسته‌ له‌ ته‌مه‌نی ۷۷ ساڵه‌یدا بڕیار وایه‌ له‌ میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێکی شۆکدار ڕێز له‌م هونه‌رمه‌نده‌ کورده‌ بگیردرێت که‌ ناوبانگێکی زۆری هه‌یه‌.

له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا بڕیار وایه‌ که‌ ته‌مبرێک به‌ یادی ته‌مه‌نێک کاری هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ بڵاو بکرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها چه‌ندین مامۆستای بوای مۆسیقا کوردی و ئێرانی له‌م مه‌راسمه‌دا سه‌باره‌ت به‌ کاره‌ هونه‌رییه‌کانی شه‌فیع کێمنه‌یی قسه‌ ده‌که‌ن.

ساڵی ڕابردووش وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئێران پله‌ی دۆکتۆرای هونه‌ری به‌م مامۆستا کورده‌ به‌خشی و ناو چووه‌ ڕیزی ۳۵ هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی ئێرانی که‌ ناویان تۆماری نیشتمانی کراوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ مه‌راسمی ڕێز گرتن له‌ هونه‌رمه‌ند شه‌فیع کێمنه‌یی ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ ۱۶ی خاکه‌لێوه‌ کاتژمێر ۲۰ له‌ هۆڵی فه‌جری سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

News Code 25375

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =