به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند که واشنتۆن ده‌بێت هێزه کوردییه‌کانی سووریا وه‌ک په‌که‌که بخاته خشته‌ی تیرۆری خۆیه‌وه.
حامی ئاکسۆی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وتی: ئه‌مریکا به‌ڵێنی داوه که شه‌ڕی په‌که‌که بکات. ئه‌نقه‌ره چاوه‌ڕوانه که ئه‌مریکا هه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌شی سه‌باره‌ت به هێزه کوردییه‌کانی سووریا هه‌بێت.
شایانی باسه که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا ڕایگه‌یاند که په‌که‌که له خشته‌ی تیرۆردا ده‌مێنێته‌وه.
واشنتۆن بۆ یه‌که‌مجار له ساڵی ۱۹۹۷ په‌که‌که‌ی له خشته‌ی تیرۆردا دانا و به‌م شێوه‌یه کار و باری بانکی له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه کوردییه پچڕاند.
تورکیا له هاوکاری ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کوردی سووریا ناڕازییه و ڕایگه‌یاندووه که دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا هێرش ده‌کاته سه‌ر ناوچه کوردنشینه‌کان.
بۆچوونی ئێوە