ماسییه‌کی گه‌وره‌ له‌ کاڵیفۆڕنیا دۆزرایه‌وه‌

جۆرێکی زۆر نایابی ماسی خۆره‌تاو به‌ کێشی یه‌کجار قورسه‌وه‌ له‌ که‌ناره‌کانی کاڵیفۆڕنیا دۆزرایه‌وه‌، ئه‌م ماسییه‌ زیاتر له‌ باشووری گۆی زه‌وی ده‌ژه‌یت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاسۆشیه‌تێدپرێس، گیناله‌به‌رێکی گه‌وره‌یی ده‌ریایی له‌ ڕۆخه‌کانی کالیفۆرنیا دۆزرایه‌وه‌ که‌ به‌ ماسی خۆره‌تاو hoodwinker ناسراوه‌. ئه‌م جۆره‌ له‌ ماسی له‌م دواییه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ به‌شی باشووری گۆی زه‌ویدا ده‌ژیه‌ت.

خۆره‌تاو ماسی ئه‌قیانۆسی قورس ترین ماسی ئیسکداره‌ که‌ تاکوو ئێسته‌ ناسراوه‌، کێشی ئه‌م ماسییه‌ به‌ زیاتر له‌ یک تۆن ده‌گات. خۆره‌تاو ماسی جۆره‌ ماسییه‌کی گه‌رمه‌سێره‌. ئه‌م گیانله‌به‌ره‌ له‌ ماسی ده‌چێت که‌ زۆربه‌ی جه‌سته‌که‌ی به‌شێکی پان و به‌رینه‌.

زانکۆی کالیفۆرنیا ڕایگه‌یاند که‌ حه‌فته‌ی پێشوو ئه‌م جۆره‌ ماسییه‌ی له‌ ڕۆخه‌کانی سه‌ندز بیچ دۆزیوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م جۆره‌ ماسییه‌ که‌ خۆرتاو ماسی ناسراوه‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌ ساڵی ۲۰۱۷ی زاینی دۆزرایه‌وه‌.

News Code 25364

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =