تیرۆریزم تەنیا براوەی شەڕی هیند و پاکستان/ بژاردەی ناڤۆکی دوور لە چاوەڕوانی نییە

قەیرانی نێوان هیند و پاکستان بە هۆی بەهێز کردنەوەی دۆخی تیرۆریستەکان لە ناوچەکە کاریگەری درێژخایەنی دەبێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر- گرووپی نیودەوڵەتی: ماڵپەڕی شرۆڤەیی ئەمریکی نەشناڵ ئینترست لە وتارێکدا لە نووسینی جێگری بەرنامەی ئاسیا لە ناوەندی نێودەوڵەتی ویلسۆن – مایکڵ کاگلمەن پرسی کاریگەری قەیرانی نێوان هیند و پاکستانی لێک داوەتەوە. مایکڵ کاگلمەن هەروەها هاوکاری باڵای ئەو ناوەندە لە پرسی ئاسیای باشووریشە. دروست کردنی بەستێنی لەبار بۆ هێز گرتنی تیرۆریزم لە ناوچەکە و بەهێز بوونەوەی ئەگەری کەڵک وەرگرتن لە چەکی ناڤۆکی گرنگترین پاشهاتەکانی ئەو قەیرانە ناو براوە.

لە درێژەدا وەرگێڕاوی ئەو وتارە هاتووە:

چەند ڕۆژی ڕابردوو زۆر تۆقێنەر بوون. هیند و پاکستان دوو ڕکابەری دراوسێ و زاڵ بە سەر چەکی ناڤۆکی ئاڵۆزترین قەیرانی خۆیان لە بیست ساڵی ڕابردوویان ئەزموون کرد.

توند بوونەوەی ئەو قەیرانە بە هۆی چەند ڕووداوی خەساردەری دووری نەکراو بوو. هێرشی ١٤ فێڤریەی جەیش موحەمەد کە گرووپیكی تیرۆریستی جێگیر لە پاکستانە بۆ سەر گرووپێکی سەربازی هیند لە کشمیری هیند یەکێک لە مەرگ هێنەرترین هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی هیند لە چەند ساڵی ڕابردوو بووە. هیندیش لە هێرشێکدا بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو هێرشە بۆ سەر پاکستان لە جیاتی کشمیری پاکستان ویلایەتی "خەیبەر پختونخوا"ی کردە ئامانج کە لە سنووری هیندەوە مەودای زۆرە. پاکستانیش لە بەرانبەردا ئامانجگەلێکی لە هیند پێکا و فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی هیندی بە دیل گرت.

لە چەند ڕۆژی دواییدا بەختەوەرانە ڕوانگەیەک بۆ کەم کردنەوەی ئاستی ئاڵۆزییەکانمان دی. پاکستان بە نیسبەت خێرا بڕیاری دا کە فڕۆکەوانە بە دیل گرتووەکەی هیند ئازاد بکات. کارێک کە هەرچەند ئەگەری بەکار هێنان لە هێزی سەربازیی نەگەیاندە سفر بەڵکوو ئەو ئەگەرەی کەم کردەوە.

لە کۆتاییدا ئەو پێکدادانە کۆتایی پێ دێت. هەرچەند کاتێک کە کۆتایی بێت هەر دوو وڵات ئەبێ ڕاستیەکی ناخۆش بچێژن: ڕاستیگەلێک کە بوونیان هەیە و بووەتە هۆی ئاڵۆزی دوو لایەنەکە ناگۆڕدرێت.

سەرەتا ئەوەی کە تیرۆریستگەلێک کە ئامانجی سەرەکی هیندن و بە پاگەندەی دێهلی هێرشەکانیان لە سەر خواستی پاکستانە هێشتا لە لایەن پاکستانەوە پەنا دەدرێن. ئیسلام ئاباد سیاسەتەکانی خۆی نیسبەت بە ئەو پرسە ناگۆڕێت. لە لایەکی ترەوە، لە ئاکامی ئەو قەیرانە ئیسلام ئابادێک کە ئێستا بوێر بووەتەوە زانیاری زۆری بە دەست هێناوە لە سەر ئەو گرووپە تیرۆریستییانە کە ئەو وڵاتەیان لە بەرانبەر هیند توانا کردەوە و ئەگەری هەیە ئەو گرووپانە زیاتر پاڵپشتی بکات.

دووهەم ئەوەی کە دۆخی هیند لە ناوچەی کشمیری هیند کە ماوەیەکە پاکستانی پاگەندەی ئەوە دەکای کە هی ئەو وڵاتەیە ناگۆڕدرێت. دێهلی هەروەها باوەڕی دەبێت کە ئەو پرسە جێی باس نییە. دۆخی هیند سەقامی گرتووە و ئەگەری نییە دیسان دانوستانی لە سەر بکرێت. هیندیش تاکتیکی سەرکوتی ئەو کۆمەڵانە کە بوونی دەوڵەتی هیند جیدی ناگرن دەگرێتە پێش.

هێزە ئەمنییەکانی هیند بە باشی دەتوانن ئەو تاکتیکە لە ژێر ناوی بەرگری لە چالاکی دژی تیرۆریستی توند بکەنەوە بەڵام ئاوەها بیرێک بێ گومان کشمیرییەکان بە ئەنجامی ئاوەها کارگەلێک هان دەدات. زۆربەی ئەو کارانە کە هیند لە ژێر ناو بەرگری لە چالاکی تیرۆریستی ئەنجامی دەدات لە لایەن زۆربەی خەڵکی کشمیر و خەڵکی پاکستانەوە وەکوو تیرۆریسمی هیند ناوی لێدەبەن.

بڕیارە ئیسلام ئاباد وابەستەی خۆی بە گرووپە تیرۆریستییەکان بگەیێنێتە نیوە و هیندیش لە بەرانبەردا هەر ئەو ئەندازە لە هەوڵە سەرکوت کارانەکانی خۆی لە کشمیر کەم بکاتەوە.

کەواتە، پاش کەم بوونەوەی قەیران ئەگەری هەیە ئەو چالاکییانە کە هۆی ناڕەزایەتی بنەڕەتی نێوان هیند و پاکستانن توندتە ببێتەوە و ئەوە دەبێتە هۆی دروست بوونی بەستێنی پێکدادانی قەیرانی تازە.

ئاکامی هەر هەمووی ئەمانە ئەوەیە کە قەیرانەکە پێوەندی نوێ دروست دەکات.

بۆ یەکەم جار، هەر دوو لایەن وەکوو وڵاتگەلێکی دراوسێی ناڤۆکی ئاماژەیان کردە سەر ئەو پرسە کە دەیانەوێت و دەتوانن یەکتر مووشەک باران بکەن و هیند تەنانەت توانای ئەنجامی ئەو کارە لە مەودای زیاتر لە سنووری پاکستانیشی هەیە.

خاڵی ئەرێنی لێرە بۆ هەر دوو وڵاتەکە هەیە. دێهلی رایگەیاندووە ئامادەیە هەر کات کە هەڕەشەیەک لە لایەن تیرۆریستەکانی جێگیر لە پاکستانەوە هەست پێبکات لە ناوچەی کشمیری پاکستان بۆ بەربەرەکانی لە گەڵ تیرۆریستەکان بێتە مەیدان.

لە ڕاستیدا، وردەکاری ئۆپراسیۆنی هیند ناڕوونە؛ بە پێی ڕاپۆرتی مێدیایی(لەوانە ئەلجەزیرە و ڕۆیتێرز) هیندییەکان پگەندە دەکەن زیاتر لە ٣٠٠ تیرۆریستیان کوشتووە و ڕێژەیەکی زۆر لە بنکەکانیانی لە ناو بردووە کە ئەگەری هەیە گەورە بکرێتەوە پرسەکە.

لە ئەو پرسانە کە لە هێڕشەکاندا گرنگایەتی زیاتریان لە ئامانجەکان هەیە سنووری جوگرافیاییەکەیانە. هیند وتوویە هێرشەکانی خۆی بە ناوچە سنوورییەکان سنووردار ناکاتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی باوەڕ نەکردنی پاکستان.

لە هەمان پێوەندیدا ئیسلام ئاباد سەلماندوویە کە هیند هەر جۆرە هێرشێک بکاتە سەر پاکستان دەست بەجێ وەڵام دەداتەوە. ئەوە بەس لە سەرەتاکانی دەیەی ١٩٧٠ نەبووە بەڵکوو سەبارەت بە ساڵەکانی پیش لە ناڤۆکی بوونی دوو وڵاتەکەش ڕاستە.

لە ئاکامدا هەر دوو وڵات دەتوانن بڵێن قەیرانێکی تاقەت هێنەر بوو و پاگەندەی سەرکەوتن بکەن بەڵام راستییە بنەڕەتییەکان سەبارەت بە تیرۆریزم لە کشمیر نەگۆڕاوە.

ئاکام چییە؟ وێڕای ئەوەی کە هیند و پاکستان خەریکی نمایشت دانی ئەوەن کە چلۆن دەتوانن لە هێزی سەربازی و چەکی ناڤۆکی کەڵک وەربگرن سەرخۆشییەوە لە پلەیەکەوە دەچنە بان تا بگەنە ئامانجێک کە ناتوانن لە گەڵ خۆیان لە پلەکان بیهێننە خوارەوە.

News Code 25361

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =