یه‌ک هه‌زار و ۷۰۰ په‌نابه‌ری سووری گه‌ڕانه‌وه‌

یه‌ک هه‌زار و ۷۰۰ په‌نابه‌ری سووری له‌ میانه‌ی ۲۴ کاتژمێری ڕابردوو له‌ ڕێگه‌ی سنووره‌کانی ئه‌ردۆن و لوبنانه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ سوورییه‌کان بۆ وڵاتی خۆیان له‌ ڕێگه‌ی سنووره‌کانی سووریا و لبنانه‌وه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ میانه‌ی ئه‌م ۲۴ کاتژمێره‌ی ڕابردوو زیاتر یه‌ک هه‌زار و ۷۰۰ په‌نابه‌ری سووری له‌ ڕێگه‌ی سنووره‌ وشکانییه‌کان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان له‌ سووریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ مێدیاییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ ئه‌م ئاوارانه‌ له‌ ڕێگه‌ی خاڵه‌ سنوورییه‌کانی یابوس له‌ لوبنان و نه‌سیب له‌ ئه‌ردۆنه‌وه‌ بۆ سووریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ تاکوو ئێسته‌ هه‌زاران که‌س له‌ ئاواره‌ سوورییه‌کان دوای ئازاد بوونی شاره‌کانیان له‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌کان بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

News Code 25359

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =