جه‌ختی سه‌رۆک پارلەمانەکانی عێراق و سووریا له‌ په‌یوه‌ندی تۆکمەتر

سه‌رۆکانی پارلمانه‌کانی سووریا و عێراق سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی زیاتر له‌ نێوان هه‌ر دوو وڵات گفتگۆیان کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ حه‌موده‌ سه‌باغ، هاوتا سوورییه‌که‌ی خۆی له‌ په‌ڕاوێژی کۆنفڕانسی پارلمانه‌ عه‌ره‌بییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات گفتوگۆیان کرد.

هه‌ر دوو لا له‌ میانه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پته‌و کردنی په‌یوه‌ندی نێوان گرووپه‌کانی پارلمان و چالاک کردنی ڕه‌وتی سیاسی له‌ نیوان پارلمانی سووریا و عێراق قسه‌یان کرد.

کۆنڕانسی پارلمانه‌ عه‌ره‌بییه‌کان دوێنێ و ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌ردۆن له‌ ژێر ناوی قودس پایته‌ختی هه‌میشه‌یی وڵاتی فه‌له‌ستین به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

بڕیار وایه‌ له‌م کۆنفڕانسه‌، سه‌رۆکانی لێژنه‌ عه‌ره‌بییه‌کان قسه‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی فه‌له‌ستین پێشکه‌ش بکه‌ن.

News Code 25357

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =