دانوستانی سەدە شکست دێنێت

دیپلۆماتێکی پێشووی ئەمریکی ڕایگەیاند کە دانوستانی سەدە شکست دێنێت.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، دنیس راس دیپلۆماتی پێشووی ئەمریکی جەختی کرد کە گەڵاڵەی دۆناڵد ترامپ ناسراو بە دانوستانی سەدە تا ئاستێکی بەرز و بە تواوەتی لە لایەن وڵاتانی عەرەبییەوە پێشوازی لێوە ناکرێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو دیپلۆماتە پێشووەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەگەر دانوستانی سەدە پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختی قودسی ڕۆژهەڵاتی نەگرێتەوە، لە لایەن وڵاتانی جیاوازەوە لە ناوچەکە پێشوازی لێوە ناکرێت.

راس وتی کە هەوڵەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتی لە ئەو گەڵاڵە مادامێک کە پێداویستی فەلەستینییەکان دابین نەکات، بێ ئاکام دەبێت.

News Code 25355

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =