درەوشانەوەی کچە کوردستانییەکان لە کێبڕکێی نێودەوڵەتی تێکواندۆ

ئەوین پاداشی و کیمیا مەولوودی پوور دوو کچی تێکواندۆکاری مێرمنداڵی کوردستانی لە کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی تێکواندۆ مۆندیالی فیدراسیۆنی جیهانی کە بە میوانداری کیش بەرێوە چوو دوو نیشانی زیویان دەست خست.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێهەم خولی کێبڕکێیەکانی مۆندیالی نێودەوڵەتی سەرۆکایەتی جیهانی فیدراسیۆنی تێکواندۆ٢٠١٩ لە ئاسیا بە ئامادە بوونی کچان و کوڕانی وڵاتانی جیاواز لە ڕۆژی پێنجشەممە نۆهەم تا ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەشەممە بە میوانداری دوورگەی کیش بەرێوە چوو.

لە ئو کێبڕکێیانە کە لە کۆگای وەرزشی کەنداوی فارسی دوورگەی کیش بەرێوە چوو ١٧٢ تێکواندۆکار لە ٩ وڵاتی ئۆردۆن، ئەفغانستان، ئێران، پاکستان، ڕووسیا، سووریا، عێراق، قەزاقستان و هیند لە دوو بەشی ژنان و پیاوان بەشداریان کرد و کێبڕکێیەکانی خۆیانیان لە ئاستی کێشی 42-، 44-، 46-، 49-، 52-، 55-، 59-، 63-، 68- و 68+ کیلۆگرام لە دوو بەشی کیوروگی و پاراتێکواندۆ و لە ئاستی تەمەنی تازەلاوان و گەورەساڵان ئەنجام دا.

بەم پێیە، ئەوین پاداشی و کیمیا مەولوودی پوور دوو وەرزشوانی تازەلاوی سەقزی بە نوێنەرایەتی لە پارێزگای کوردستان و لە چوارچێوەی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران لە ئەو کێبڕکێیانە بەشداریان کرد و توانیان دوو نیشانی بە نرخی زیو بۆ پارێزگای کوردستان مسۆگەر بکەن.

لە ئاکامی تاکەییدا ئەوین پاداشی یەکەم نوێنەری پارێزگای کوردستان لە کێشی -٥٢ کیلۆگرام لە قۆناغی یەکەم و دووهەم دا ڕکابەرەکانی خۆی لە ئێران و هیندی شکست دا و لە قۆناغی سێهەمدا بەرانبەر مەهسا عەلیزادە شکستی هێنا و لە پلەی دووهەم وەستا و نیشانی زیوی لە مل کرد.

هەورها کیمیا مەولوودی پوور نوێنەری تری پارێزگای کوردستان لە کێشی -٦٨ کیلۆگرام لە قۆناغی سێهەم دا بەرانبەر ئاناهیتا تەوەکولی شکستی هێنا و لە پلەی دووهەم وەستا.

لە ئاکامی گرووپی سێهەمین خولی کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی مۆندیالی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی جیهانی تێکوانسۆ ٢٠١٩ لە ئاسیا هۆگۆپۆشانی ئێران بە ٩ زێڕ، یەک زیو و ١١٧٣ خاڵ بوونە پاڵەوان؛ ئۆردۆن بە یەک زێڕ، یەک زیو و یەک بڕۆنز و ٢٠٦ خاڵ پلەی دووهەمیان دەست خست و سووریا بە یەک بڕۆنز و ٢٢ خاڵ لە پلە سێهەم وەستا.

News Code 25353

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =